AP ١٤٠٢ گەلاوێژ ١١ ٠٩:٤٥

نادیە موراد ئاشکرای کرد؛

چارەنووسی 3000 ژن و منداڵی ئێزدی نادیارە

چارەنووسی 3000 ژن و منداڵی ئێزدی نادیارە

نادیە موراد، ژنی بەناوبانگی ئێزدی و براوەی خەڵاتی نۆبێل ڕایگەیاند کە 3000 ژن و منداڵی ئێزدی کە بە دەستی داعش بەدیل گیراون چارەنووسیان بەتواوەتی نادیارە .

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نادیە موراد، ئەو ژنە ئێزدییە کە لە هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال بەدیل گیرابوو و دواتر ناوبانگی جیهانی دەرکرد، ڕایگەیاند هێشتا نزیک بە 3000 ژن و منداڵی ئێزدی چارەنووسیان نادیارە و زانیارییەک لە ئەو بارەوە لەبەردەست نییە.

نادیە موراد کە بەبۆنەی هەوڵە مرۆڤدۆستانەکانییەوە خەڵاتی نۆبێلی وەرگرت، ڕایگەیاند حکومەتی عێڕاق و هاوپەیمانی دژە داعش هیچ هەوڵێکیان بۆ دۆزینەوە ئەو کەسانە نەداوە.

ناوبراو داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە ناوەندە ئێزدییەکان بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە پاڵپشتی بکەن.

News ID 46814

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha